كۆر‌وكۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤ!
كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی!
نیزیك به مانگێكه کۆمه‌ڵێك چالاكی خه‌باتی مه‌ده‌نی و مافی مروڤ
كه به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر له چاڵه ره‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا به‌ند كراون،مانیان له خواردن گرتووه ئه‌و زیندانیانه كه هیچ تاوانێكیان جگه له هه‌وڵدان بۆ پاراستنی مافی مروڤ له ئیران دانیه، كه‌وتوونه‌ته ژێر توندترین ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن زیندانبانه‌كانه‌وه. هۆی مانگرتنی ئه‌و گرووپه له زیندانیانی سیاسی كورد، ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تی له گرتن، ئه‌شكه‌نجه و شێوه‌ی بازجوویی بۆ سه‌پاندنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه نه‌یانكردووه بۆیان سازكردوون و مه‌تره‌ح كردنی داواكاری دادگایی كردنی ئاشكرا‌و عادڵانه‌ی ئه‌وانه.
ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆمان له داخوازه‌كانی مانگرتووه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، داوا له هه‌موو كۆڕوكۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین. پێوسته بۆ رزگار كردنی گیانی ئه‌و كۆمه‌ڵه چالاكه‌ی كه خه‌بات له پێناوی مافی مرۆڤ دا گیانی ئه‌وانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه،له هه‌موو توانای خۆیان بۆ فشار هێنانی یاسایی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی كه‌ڵك وه‌ربگرن، تا ئه‌و رێژیمه مروڤ كوژه ناچار بكه‌ن به شێوه‌ی ئینسانی و یاسایی و سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی كورد ره‌فتار بكا‌و رێگه به جێ‌به‌جێ بوونی ئه‌و حوكمه ناڕه‌وایه نه‌درێ كه به بێ هیچ به‌لگه‌یه‌ك به سه‌ر ئه‌و زیندانیانه‌دا سه‌پێندراوه. ئه‌و زیندانیانه جگه له پاراستنی مافی مروڤ له ئێران و كوردستاندا هیچ داوایه‌كیان نه بووه و ئێستا به‌و بیانووه خه‌ریكه مافی ئینسانی ئه‌وان به خراپ ترین شێوه ژێر پێ ده‌خرێ. ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانی یه سیاسی یه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان پشتیوانی خۆمان له داواكاری زیندانیانی كوردی مانگرتوو ده‌رده‌بڕین و داواكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیعدام و ئه‌و حوكمه قورسانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه ده‌كه‌ین.
ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانی یه سیاسی یه‌كانی رۆژهه‌لاتی كوردستان
31|6|1387
21ی سپتامبری 2008
pcppek@gmail.com
|